١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٥٧
خولی یەکەمی دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین کۆتایی ھات

کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی رۆسیا باسی کۆتایی ھاتنی خولی یەکەمی دانوستانی نێوان شاندەکانی روسیا و ئۆکراین لە بێلاڕوسی کرد لە کاێک دا کە بەردەوامبوون یا نەبوونی ئەم وتووێژانە ھێشتا دیار نیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانی روسیا ھێشتا راپۆرێکیان لە بارەی ئەم وتووێژانە کە لە نزیک سنووری ئۆکراین بووە ، بڵاونەکردووەتەوە و ھێشا دیاریش نیە ئاخۆ خولی دیکەی دانوستان بەڕێوە دەچێت یان نا . 

ھاوکات لە گەڵ پێنجەمین رۆژی ھێرشی سرویا بۆسەر ئۆکراین ، دانوستانی روسیا و ئۆکراین ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامانجی کۆتایی ھێنان بە شەڕی نێوان دوو وڵات بە مێوانداریی شاری گۆمێلی بێلاڕوس بەڕێوە چوو . 

شاندی ئۆکراینی بریتی لە 5 کەس بوو بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە . 

شاندی روسییش پێکھاتبوو لە شارەزایان و کاربەدەستانێک لە وەزارەتی دەرەوە ، وەزارەتی بەرگریی و نوسینگەی سەرۆک کۆماریی روسیا . 

342/